فدراسیۆنی نێونەتەوەییی کۆمەڵە کوردیەکانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو، پیرۆزبایی ۷۲وهمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی سهرۆك مهسعوود بارزانی پیرۆز دهكات، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێز مهسعوود بارزانی
بەرێزان ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
جوانترین و رازاوەترین پیرۆزباییمان قبووڵ بکەن لە یادی دامەزراندنی پارتەکەتان پارتی دیموکراتی کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن سەرکردەی دڵسۆزی نەتەوەی کورد مستەفا بارزانی کە خاوەنی مێژوویێکی قارەمان و مەزنە دامەزراوە و، رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد. ئێمە باش ئاگاداری قوربانیدانی پارتین لە پێناو خەباتی نەتەوەی کورد، سەری رێز و نەوازش بۆ قوربانییەکان دادەنوێنین.
لە سێ خاڵی پرۆگرامی پارتیدا جەخت دەکرێتەوە لەسەر مافەکانی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی و، لە مادەی ۳٥ی پەیرەو پرۆگرامدا ئەوە بە روونی ئاماژەی پێکراوە، کە لە کاتی هەر گۆڕانکاریێک لە دەستووری عێراقدا و نەمانی پرینسیپەکانی فیدرالیزم، کوردستان بریار لەسەر سەربەخۆییی خۆی دەدات. پارتی دیموکراتی کوردستان رۆڵی سەرەکی بینی لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان، کە تەعبیر و گەڕانەوە بوو بۆ هەوڵ و تێکۆشانی چەندین ساڵەی نەتەوەکەمان.
ئێمە دڵنیاین پارتی دیموکراتی کوردستان رۆڵی گرینگ دەگێرێت بۆ نەهێشتنی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا هەیە و، جووڵەیەکی نوێیش دەبەخشێت بە پرۆسەی تەواوکاریی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆر کاروباری دیاریکراودا سەلماندوویەتی دەتوانێ ئەو ئەرکانە بخاتە سەرشانی خۆی و لە کاتە هەرە قورسەکاندا بریاریان لەسەر بدات.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین بۆ بەرگریکردنتان لە بنچینەی مافەکانی گەلی کورد، سەرەکیترینیان بەدەستهێنانی خەونی چەند ساڵەی ئازادی و سەربەخۆی.
بەرێز مهسعوود بارزانی!
هەموو لایەک ئێوە دەناسن وەک فەرمانڕەوا و مرۆڤێکی خاوەن پرینسیپ و پڕ لە وزە. ماوەی چەندین ساڵە ئێوە سەرکردەی هەمیشەی پارتی دیموکراتی کوردستانن، لە ماوەی ماندوونەبوونتاندا لە خەبات و تێکۆشانتان بۆ مافی گەلی کورد، ئێوە خۆشەویستی میللەت و نرخیکی بەرز و رێزێکی گەورەتان بە دەست هێناوە لە ناو گۆرەپانی جیهانیشدا.
گەورەی و قەبارەی ئەو کاروبارانەی بەردەوامییان هەیە لەژێر فەرمانڕهوایی ئێوە، جێگای رێز و حورمەتی زۆرن.
لە کۆتاییدا هیوای تەندروستیێکی باش و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لەو رێگا سەخت و دژوارەدا.
سەرۆکی فداسییۆنی نێونەتەوەییی کۆمەڵە کوردیەکانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو
ئەکادیم کنیاز ئیبراهیم میرزاێڤ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.