دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپای توركیا به‌بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە چه‌ند شوێنێكیان له بنارى چیای قه‌ندیل بۆردومان كرد.
به وته‌ی شایه‌ته‌حاڵه‌كان دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى دوو جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپای توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنوورى شاره‌دێى وه‌رتێ و سه‌نگه‌سه‌ر له به‌رزاییه‌كانى بنارى چیای قه‌ندیل بۆردومان كرد.
ئه‌وه‌شیان خستووەتەڕوو كە ئه‌و شوێنه‌ى بۆردومان كراوه، به‌هۆى بارودۆخى سیاسیى ناوچه‌كه‌وە هاووڵاتیانی بۆ نه‌گه‌ڕاوەته‌وه، بەڵكو شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه دەستیان بەسەر ناوچەكەدا گرتووە.
ناوبەناو هێزە ئاسمانیەكانی توركیا بەبیانووی چەكدارانی پەكەكەوە چەند ناوچەیەكی سنووری هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات، ئەمەش زیانی گەورەی كشتوكاڵی و ئابووری لە ناوچەكە داوە و دانیشتوانی ناچار كردووە زۆر لە ناوچە كوێستانیەكان چۆڵ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.