به‌یانی بوو ده‌چووم بۆ قوتابخانه بینم دیواری قوتابخانه شتی زۆر بێ مانای له‌سه‌ر نوسرابوو، دیواره‌كه‌ش زۆر شێواندرابوو ، پاش به‌دواداچوون و لێكوڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت: كهقوتابیهكی پۆلی نۆ ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام داوه بۆیه ناردمان به‌دوای باوكی قوتابیه‌كه. پاش ئه‌وه‌ی باوكی قوتابیه‌كه دیواره‌كه‌ی بینی زۆر به‌هێمنی گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر ،پاشان ووتی :حه‌زده‌كه‌م كوره‌كه‌م بانگ بكه‌ن ،بانگی كوڕه‌كه‌یان كرد،ئه‌ویش دانی به‌هه‌ڵه‌كه‌ی نا، ووتی: به‌ڵێ من وام كردووه باوكه‌كه بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ووشه بڵێت مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهیناو ته‌له‌فۆنی بۆ بۆیاغ چیه‌ك كردوو ووتی: حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر ئه‌مڕۆ دیواری ئه‌م قوتابخانه‌یه‌م بۆ سبوغ بكه‌یته‌وه ده‌بێ له‌جاران جوانتر بێت پاشان ڕووی له‌منداڵه‌كه‌ی كرد و ووتی: كوڕم ئه‌گه‌ر سه‌ریشم به‌رز ناكه‌ی لایه‌نی كه‌م سه‌رم شۆڕ مه‌كه، بێ ئه‌وه‌ی هیچی تری پێ بڵێت پاشان خواحافیزی له‌مامۆستایان كرد و ڕۆیشت .
پاش ڕۆیشتنی باوكه كه قوتابیه‌كه ده‌ستی كرد به‌گریان من و ڕابه‌ر و مامۆستایان ووتمان ئێ باشه بۆچی ده‌گری ؟خۆ نه‌ئێمه نه‌باوكت كه‌سمان نهلێمان داوی نهقسهیهكی ناشیرینمان پێ ووتووی .
قوتابیه‌كه ووتی: خۆزگه باوكم لێ بدابومایه جێ ی ساغی نه‌هێشتبام به‌س ئه‌م قسه‌ی پێ نهووتبام پاشان داوای لێبوورنی كرد چووه ده‌ره‌وه دواتر بوو به‌یه‌كێك له‌باشترین قووتابیانی قوتابخانه‌كه‌مان.
په‌روه‌رده‌كاری سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ هه‌ڵه‌كان و كێشه‌كان بقۆزته‌وه بۆ ڕاستكرنه‌وه‌ی سلوكی منداڵه‌كه‌ی یان قوتابیان
پیشینانیش ووتوویانه هه‌ڵه ڕێگایه‌كه به‌ره‌و ڕاستی و فێربوون .
سزا دانیش ئامانج نیه به‌ڵكو ئامانج بریتیه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و ده‌رچوون به‌ئه‌نجامێكی ئیجابی .
ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.