ئه‌مڕۆ 16ی ئابی 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا فه‌رمانێکی سه‌رۆکایه‌تی واژۆکرد، که رێگه‌ده‌دات ئه‌مریکا چه‌کی ئه‌لیکترۆنی به‌کاربێنێت.
رۆژنامه‌ی "واڵ ستریت جۆرنال"ی ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه ، که تره‌مپ به فه‌رمانه‌که‌ی ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی هه‌ڵگرت که له‌سه‌رده‌می باراک ئۆبامادا دانرابوون له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی ئه‌لیکترۆنی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له‌دژی دوژمنه‌کانی.
به‌رپرسێکی ئه‌مریکی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ وه‌ک هه‌نگاوێکی هێرشبه‌ری وایه و هاوکاری ئه‌مریکا ده‌بێت له پڕۆسه سه‌ربازییه‌کاندا و رێگریده‌کات له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته و ناهێڵێت خاوه‌ندارێتی بیرۆکه‌ی ئه‌مریکیش بدزرێت.
رۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکراکردوه که جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی پۆسته‌که‌یه‌وه ده‌یویست ئه‌م هه‌نگاوه بنرێت بۆ رێگرتن له‌و هه‌ڕه‌شه ئه‌لیکترۆنییانه‌ی ده‌کرێته سه‌ر ئه‌مریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.