ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگه‌یاند" نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا خۆى بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووى عیراق كاندید ناكاته‌وه.
ره‌سوڵ رازی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و سه‌ركرده له‌ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگه‌یاند" هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌رده‌وامه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو، یان دوای جه‌ژن راده‌گه‌یه‌نرێت.
وتیشى" به‌شێك له ئیتلافى نه‌سر به‌شدارى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كۆتله ده‌كه‌ن ، چونكه سه‌رۆك وهزیرىانى داهاتوو پێویستی به 30 خاڵ ده‌بێت، له‌ڕووی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره.
وتیشى" هه‌ردوو حزبی كوردی یه‌كێتیی و پارتی و حزبه دیاره‌كانی سونه له‌گه‌ڵ كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانین به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوانیاندا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.