له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی پارێزگای نه‌جه‌ف ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه‌و تا ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا كازم سه‌لمان، به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی رایگه‌یاند: تیمه‌كانمان توانیویانه چوار خێزانی نیشته‌جێی نزیك رووداوه‌كه رزگار بكه‌ن و هیچ حاڵه‌تێكی مردن و برینداربوونیش رووی نه‌داوه.
گوتیشی: بۆیه ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه، چونكه چێشتخانه‌كه به مادده‌ی ئهلیكۆبۆن رووپۆش كراوه‌و به‌شێكیشی به‌مادده‌ی سهندویج په‌نه‌ل.
له ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.