ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ـی8ـی2018 بە ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی لە فێرگەی هێزەكانی فەرماندەی زێرەڤانی لە شاری هەولێر مەراسیمی كۆتایهێنانی خولی(پێكەوەژیان)ـی سەردەستەی یەك بەڕیوەچوو. كە ماوەی 6 مانگە 174 سەردەستەی هێزی تایبەتی زێرڤانی خولی تایبەتی مەشقی سەربازیان ئەنجامدابوو.
لەو مەراسیمەدا كە وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت كەریم شنگالی و فەرماندەی هێزەكانی زێرەڤانی لیوا عەزیز وەیسی و نوێنەری هێزەكانی هاوپەیمانان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم ئامادەی بوون، چەند نمایشێكی سەربازی ئەنجامدرا، دواتر وەزیری پێشمەرگە وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە رۆڵی هێزەكانی زێرەڤانی لە شەڕی دژ بەداعش كرد و سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
![11](/sites/default/files/inline-images/7g2a2553.jpg)
![](/content/upload/1/archive/2018-08/serok_0.jpg)
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.