سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرایان كردووه كه گرووپێكی سه‌ر به میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به سۆمه‌ر نیوزی راگه‌یاندووه: گڕووپێكی حه‌شدی شه‌عبی كه ناسراون به ئه‌نساروڵڵا و سه‌رایای به‌رگری نیشتمانی، له‌لایه‌ن خاڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق رێگه‌یان پێ نه‌دراوه به‌شه‌و هاتوچۆ له رێگای نێوده‌وڵه‌تی كه به‌غداو ئورده‌ن به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه هاتوچۆ بكه‌ن، هێرشیان كردۆته سه‌رئه‌و خاڵه سه‌ربازییه‌ی سوپای عێراق.
شایانی باسه گڕووپهكه 300 چه‌كدار له خۆده‌گرێت له‌لایه‌ن حوسێن مالكی ناسراو به ئه‌بو خومه‌ینی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.