هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لە شاری سلێمانی و له‌میانى به‌شداری كردنى یادی 16ی ئاب ساڵیادی 72 ساڵه‌ى دامه‌زراندنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه لقى چواری پێى هه‌ڵسابوو ، ناوبراو له لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند:له‌سه‌ر داوه‌تى هه‌ڤاڵانى لقى 4ی سلێمانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى 16 ى ئاب لێره‌ین كه به پڕۆگرامێكى زۆر شایسته ڕێكیان ڕێكخستووه.
هه‌ورامی وتیشی: پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زۆر به‌هێزه له ئێستادا ، ده‌مانه‌وێت ئه‌م بههێزیهى پارتى له به‌هێزی كوردستان به‌كاربێنین ، ده‌مانه‌وێت له هه‌ڵبژاردن و له 30 ى 9 ى 2018 ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رێوه‌بچێت، لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه بیانوو نه‌دۆزنه‌وه كه پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌نه‌چێت ، هه‌ڵبژاردن ئیستحقاقێكى یاسایی هه‌یه پێویسته ئه‌نجام بدرێت .
هێمن هه‌ورامی ڕاشیگه‌یاند: په‌یامى پارتی ئه‌وه‌یه له چوار ساڵی ئاینده و ساڵانى دیكه سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر قه‌یران و پلانه‌كان وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتین له‌چوار ساڵى رابردوو به‌سه‌ر قه‌یران و پلانه‌كانى كه دژ به‌گه‌له‌كه‌مان داڕ‌ێژرابوو وه نه‌مان هێشت قه‌واره‌ی هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێت یان لاواز بكرێت ئه‌مانه‌وێت به‌هێزی بكه‌ینه‌وه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.