باڵیۆزی سعودیه له روسیا داوای له وڵاتانی توركیا‌و سوریا‌و عێراق كرد رێز له ئیراده‌ی گه‌لی كورد بگرن و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ربڕی.
رائد بن خالد قرملی، باڵیۆزی سعودیه له رووسیا به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند: پێویسته سورییه‌كان به‌ده‌ستی خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و پێویستیشه بوار بۆ مه‌زهه‌به دینی و ئهتنییهكان بره‌خسێندرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و داواكارییانه‌ی كه داوای ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها قرملی داوای له وڵاتانی توركیا‌و سوریا‌و عێراق كرد رێز له ئیراده‌ی گه‌لی كورد بگرن و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد له به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسن ده‌ربڕی.
گوتیشی: كورد مافی خۆیانه له چوارچێوه‌ی مافه‌كانیان داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، چونكه ئه‌وان له جه‌نگی دژ به تیرۆر له رێزی پێشه‌وه بوون.
ده‌شڵێت: كورد ویستیان مهبهدهكانی دیموكراتییه‌تی راسته‌قینه له ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچانه په‌یڕه‌و بكه‌ن كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندا بوو.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.