عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسى لقى 10 به‌بۆنه‌ى یادی 16 ى ئاب و یادی 72 ساڵه‌ى دامه‌زراندنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى هه‌موو تێكۆشه‌رانى پارتى و ئه‌ندام و لایه‌نگران ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی یادى 16 ى ئاب ، وه‌پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌م كه‌ساڵیادی له‌دایك بوونیه‌تى
عه‌لى عه‌ونى ڕاشیگه‌یاند ، پارتى به‌له‌دایك بوونى خۆی مزگێنى خێری بۆ گه‌لى كورد هێنا ، به‌له‌دایك بوونى به‌رهه‌می یه‌كگرتنى هیوا و ڕزگاری و شۆڕش و ئازادی به‌دیهێنا .
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى عه‌لى عه‌ونى بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، پارتى به‌رهه‌می ئینشاق نه‌بووه ، ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ى دوای پارتى دامه‌زراون هه‌ریه‌كه ده‌ردێكى به‌سه‌ر كوردا هێناوه كه‌بووه‌ته مایه‌ى زیان بۆ بزاڤى ڕزگاری خوازی كوردستان كه‌دوچاری لێكترازانی كردووه .
له‌كۆتادا عه‌لى عه‌ونى ڕایگه‌یاند ، پارتى دوو ده‌ستكه‌وتی هه‌ره گه‌وره‌ى بۆ گه‌لى كورد له‌مێژوودا تۆمار كرد ئه‌ویش ، ڕێكه‌وتنى 11 ى ئاداره كه بۆی یه‌كه‌م جاره ده‌وله‌تێكى داگیر كار له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تى شۆرشى كوردستان دابنیشێت بۆ ڕێكه‌وتن
دووه‌میان تاجی سه‌ری تێكۆشانى گه‌لى كورد ڕیفراندۆمه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان به‌ڕێبه‌رایه‌تى سه‌رۆك بارزانى و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی بارزان به‌دی هات و جێ به‌جێ كرا به‌سه‌ركه‌وتوویی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.