ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه 15 ى ئابی 2018 ، شێخ خالد ئه‌لعه‌تیه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێڕاق به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌ی حاجیانی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ قاسم ره‌سول به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه و شاندێكی وزاره‌تی ئه‌وقافه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شێخ قاسم ره‌سول به‌رزنجی دوای به‌خێرهاتن كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێشوازیكردن له میوانانی ماڵی خوا و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه رۆژانه پێشكه‌شی حاجیان ده‌كرێن و سوپاسی به‌رێز شێخ خالد ئه‌لعه‌تیه و شاندنی یاوه‌ری كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی حاجیان و هیوایشی خواست بتوانن زیاتر هه‌ماهه‌نگی بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی سوپاسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌بڕی له پێناو خزمه‌تكردنی حاجیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.