Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:01

له‌ پارکێکی راگرتنی ئۆتۆمبێل له‌ که‌لار ژماره‌یه‌ک بارهه‌ڵگر سوتان

لەزیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە
کوردستان TV
#7
100%


لە گوندێکی قەزای کەلار شەش ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە هۆکارێکی نادیار سووتان .

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار لە پارکێکی راگرتنی ئۆتۆمبێل بەهۆکارێکی نادیار گڕ لە ئۆتۆبێلێکی بارهەڵگر بەردەبێت لە ئەنجامی تەشەنەکردنی ئاگرە شەش ئۆتۆمبیلی تر کەلەتەنیشتی یەک پارکیان کردبوو هەموویان بارهەڵگربوون گڕیان گرت.

پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن، بەڵام سەرجەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان سووتاون.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، جگە لەزیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری کەوتەوەی ئەو ئاگرە دەستیپێکردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.