گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان گوتی، كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم باشترین كابینه بووه له مێژووی كوردستاندا، كه توانی كوردستان له ناو ئه‌و هه‌موو قه‌یران و شه‌ڕه ڕزگار بكات و ئێستا هه‌رێم به‌ره‌ده‌وام به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو ده‌نێت و بڕیاره دوای جه‌ژنیش پاره بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج بكرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014وه تووشی چه‌ندین قه‌یران بووه، له‌وانه قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی و گه‌مارۆی حكوومه‌تی عێراق و وڵاتان، به‌ڵام به هه‌وڵی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم توانرا ئه‌و قه‌یرانانه هه‌مووی تێپه‌رێندرێت.
په‌یوه‌ست به‌م پرسه، گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، مه‌لا یاسین مه‌حموود، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند" دوای گۆڕانكاری له پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت دۆخی ئابووریی هه‌رێم گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، بۆیه ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكی جیددی له وه‌به‌رهێنه‌ران و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌داته‌وه، بۆیه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه جووڵه بخاته‌وه بازاڕه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێم ئێستا پاره بۆ به‌ڵێنده‌ران ته‌رخان ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی به هۆی قه‌یرانی داراییەوە وه‌ستێندرابوون جارێكی دیكه ده‌ست پێ بكەنەوه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر باشه و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین."
دەربارهی بڕی ئەو پاره‌یەی بڕیاره بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج بكرێت، مه‌لا یاسین گوتی: "بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێم مانگانه برێك پاره بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج بكات و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه باشتر بێت پاره‌ی زیاتریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، كه مانگانه زیاتر له 30 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، به‌ڵام نامانه‌وێت بڕه‌كه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ستنیشان بكه‌ین."
مه‌لا یاسین ئاماژەیشی دا: "به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یەی دانراوه، پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و بودجه‌ی گه‌شه‌پێدان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان دوای جه‌ژن ده‌ست به خه‌رجكردنی پارهكەیان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جووڵه‌یه‌كی باش بكه‌وێته بازاڕەوە."
گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ڕایشیگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت به دوژمنانی گه‌لی كورد بڵێین كه قه‌یرانی دارایی به‌هیممه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و به ڕای من له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه كۆتایی پێ دێت و جارێكی دیكه دۆخی ئابووری بۆ پێش قه‌یرانی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه و دۆخی خه‌ڵك زۆر باش ده‌بێته‌وه."
مه‌لا یاسین گوتیشی: "كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ر تا 100 ساڵی دیكه حوكمڕانی بكه‌ین ناتوانین حكوومه‌تێكی ئه‌وها ئهركقورس ببینین، چونكه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه بووه‌وە، له‌وانه شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ی ناوخۆیی و كێشه له‌گه‌ڵ جیهان، بۆیه كابینه‌ی هه‌شته‌م بووه باشترین كابینه له مێژووی كوردستاندا کە توانی كوردستان له داڕمان ڕزگار بكات، ئه‌مه‌ش به‌هیممه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی بووه، كه توانییان كوردستان له شكست له چوارچێوه‌ی عێراقدا ڕزگار بكەن و ئێستاش ڕۆژ به ڕۆژ کوردستان له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.