Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:13

یه‌که‌مین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لە بارەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە ھەولێر به‌رێوه‌چوو

زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کوردی ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە
کوردستان TV
100%

بەرپرسی دۆسیەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی دەڵێت، زیاتر لە شەش ھەزار کوردی ئێزدی لە لایەن داعشەوە رفێندراون و  زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کوردی ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە، ھەروەھا تاوەکو ئێستا ٣١٠٢ ئێزدی بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی لە بارەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، لە شاری ھەولێر دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییەکان و بەرپرسی دۆسیەی رزگارکردنی رفێندراونی ئێزدی، خەیری بۆزانی، ڕایگەیاند" ئەوەی ئەمڕۆ ئێمەی لێرە کۆکردووەتەوە، باسکردنی کۆمەڵکوژییەکی دیکەیە دژ بە پێکھاتەیەکی ئاشتیخواز و ژیانخواز، کە لە لایەن دڕندەکانی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدراوە، بووەتە ھۆی کوشتنی زیاتر لە ٢٥٠٠ سڤیل، بێجگە لەو قوربانیانەی تا ئێستاش لەنێو ٦٢ گۆڕی بە کۆمەڵدان".

بەرپرسی دۆسیەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدی بە داتا قوربانیانی ئێزدی روون کردەوە، وەک کوشتنی زیاتر لە ٢٥٠٠ سڤیل و دۆزینەوەی ٦٢ گۆڕی بە کۆمەڵ و ڕفاندنی زیاتر لە شەش  ھەزار چوار سەد کچ و ژن و منداڵ، تەقاندنەوەی ٦٨ شوێنی ئایینی ئێزدییەکان و بێ دایک و باوککردنی نزیکەی دوو ھەزار و ٨٠٠ منداڵ و زیاتر لە شەش ھەزار و چوار سەد کچ و ژن و منداڵ دا، کە رفێندراون و نزیکەی دوو ھەزار و ٨٠٠ منداڵیش بێ دایک و باوک کراون، زیاتر لە ٣٦٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوونە، کە ماوەی چوار ساڵە لە کەمپەکاندا ژیانێکی سەخت بەسەر دەبەن، بە سەرسوڕمانیشەوە گوتی: "ئەم هەموو کارەساتە ئەگەر بەشی ئەوە نەکەن بۆ ناساندنی ئەو رووداوە گەورەیە بە جینۆساید، ئەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕێی چی زیاتر دەکات، تاوەکو ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسێنێت؟".

بۆزانی، ئاماژەی بەوەش کرد، گۆڕینی بە زۆری ئایینەکەیان و کۆیلایەتیکردن و بە سەبیکردنی کچان و ژنان و دەستدرێژکردنە سەریان و کڕین و فرۆشتنیان و دەست بە سەرداگرتنی موڵک و ماڵ و سووکایەتی پێکردن بە مەزار و شوێنە ئایینییەکان و شۆردنەوەی مێشکی منداڵانیان و مەشق پێکردنیان بۆ کارە تیرۆریستییەکان، لە دەرھاوێشتە خراپەکانی غەزووە شوومەکەی داعشن.

خەیری ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە لە کۆی شەش ھەزار و ٤١٧ رفێندراوی کوردی ئێزدی، تا ئێستا ٣ ھەزار و ٣١٥ کەس رزگارکراون، سێ ھەزار و ١٠٢ کەس بێ سەروشوێنن، جەختیشی کردەوە تەنیا ئەوان لە نووسینگەی رفێندراوانی ئێزدی، کە راستەوخۆ سەر بە نووسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانە، ٢٠١١ کەسیان رزگارکردووە، بەناوی خۆی و خانەوادەی رزگاربووەکان سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد، کە بە ماددی و مەعنەوییەوە لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکانیان بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.