Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:30

مسرور بارزانی: پارتی بەهێزی زیاترەوە بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو دەنێت

پەیامی پیرۆزبایی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی 16ی ئاب
کوردستان TV
#7
100%


راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی 16ی ئاب،  پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی  ئاراستەی سەرجەم پەیڕەوانی رێبازی پارتی و بارزانی و نیشتمانپەروەرانی کوردستان كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

‎به‌ بۆنه‌ی 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوکات له‌دایکبوونی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم پەیڕەوانی رێبازی پارتی و بارزانی و نیشتمانپەروەرانی کوردستان دەکەم.

‎بۆ من و سەرجەم دڵسوز و تێکۆشەرانی راستەقینەی نیشتمان، سه‌رۆک بارزانی رێبەر و هێمایەکی مه‌زنی نیشتمانییە‌، که‌ ته‌واوی ژیانی خۆی، بۆ سه‌رفرازی میلله‌ته‌که‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی و و په‌ره‌پێدانی که‌لتوری مرۆڤدۆستانه‌ و پێکه‌وه‌ژیانی گشت پێکهاتەکانی کوردستان تەرخان کردووە‌.

‎وێڕای پێرۆزبایی، هیوای ته‌مه‌ندرێژیی بۆ جەنابیان ده‌خوازم.

‎به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم، سوپاس و پێزانینم ئاراستەی هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی (پێشمه‌رگه‌، کادر، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی) بکه‌م، که‌ وێرای هەموو سەختی و قەیرانەکان، به‌ هه‌وڵ و چالاکی به‌رده‌وامیان، پارتی لە سەر ئاستی نیشتمان و ناوچەکەدا بە پێشەنگی و هێزەوە ماوەتەوە‌‌.

‎لەم بۆنەیەدا له‌به‌رانبه‌ر شکۆی شه‌هیدانیشدا، سه‌ری رێز داده‌نوێنین و دووپاتیده‌که‌ینه‌وه که‌ هه‌میشه له‌ یادمان ده‌بن و خزمەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانیش بە ئەرکی هەرە لە پێشینەی خۆمان دەزانین.

‎پارتی، به‌ درێژایی 72 ساڵ خه‌باتی به‌ رێبه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر و جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی، رۆژانی سه‌خت و پیلانی گه‌وره‌ی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و دوژمنان و تێکشکاندنی پیلانی خیانه‌تکاران، لەمەولاش پارتی بەهێزی زیاترەوە بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو دەنێت و سەر بۆ هیچ فشارێک و هەرەشەیەک ناچەمێنتەوە.

‎ئه‌مڕۆ له‌ کاتێکدا ، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌که‌ین، پارته‌که‌مان وه‌ک هه‌میشه ئاڵا هه‌ڵگری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانه‌ و لەو بۆنەیەشدا جەخت لە سەر خەباتی بێ وچانمان بۆ گەیشتن بە هەموو ئاوات و خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان دەکەینەوە و لە هەمانکاتدا بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان لە سەر بنەمای رێزی دوولایەنە هەوڵی چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە گەل گشت نەتەوەکانی ناوچەکە دەدەین.

‎گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌، ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت  ئێمه‌ی هه‌ڤاڵانی پارتی ساز و ئاماده‌تر له‌ مه‌یدانی خه‌باتدا بین، چونکه‌ له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی، کوردستانێکی به‌هێزمان ده‌بێت و هەر پارتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکریزیی ناوماڵی کوردستانیش دەبێت.

‎بژی کوردستان.
‎به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی زیاتر.
 
‎مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
‎16ی ئابی 2018

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.