Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:13

مه‌رجى توانستى زمانى ئینگلیزى له‌سه‌ر کاندیدانى ماسته‌رو دکتۆرا هه‌ڵگیرا

ده‌بێت بۆ یه‌ك ساڵ به‌شدارى خولى ئینگلیزی بكه‌ن
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى مه‌رجى توانستى ئینگلیزى له‌سه‌ر كاندیدانى ماسته‌ر و دكتۆرا هه‌ڵده‌گرێت و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت  بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌شدارى خولى توانستى ئینگلیزی بكه‌ن.

به‌پێى ڕێنماییه‌كى نوێى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى كه‌ ئه‌مڕۆ 15ى ئاب ده‌رچووه‌، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى مه‌رجى بڕوانامه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى ئینگلیزى (ئایڵتس، تۆفڵ و پى تى ئى) له‌سه‌ر كاندیدانى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى ( 2015/ 2016) و ( 2016/ 2017) هه‌ڵگرت.

ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه‌  ئه‌و كاندیدانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زمانى ئینگلیزییان ئه‌نجامداوه‌ و نمره‌ى پێویستیان نه‌هێناوه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌شدارى كۆرسى تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانى ئینگلیزى ده‌كه‌ن و پاش به‌ ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى پێویست ده‌ستده‌كه‌ن به‌ كۆرسى خوێندن، وه‌ ئه‌و قوتابییانه‌ى نازناوى زانستیان نییه‌ و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆران رێنمایه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ به‌پێى ڕێنماییه‌كه‌، له‌ دواى یه‌ك ساڵ ئه‌گه‌ر كاندید نمره‌ى پێویست نه‌هێنێت ناوى له‌ كاندیدبوون ڕه‌شده‌كرێته‌وه‌ و به‌شداریكردن له‌م كۆرسانه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانەیه‌ به‌مه‌رجێک كاندید له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كۆرسانه‌ بتوانێت بڕوانامه‌ى یه‌كێك له‌ تاقیكردنه‌وه باوه‌ڕپێكراوه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.