Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:36

‌هاوڵاتییه‌ک به‌ کوژراوی‌ له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلیمانی رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.

بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  چوارشەممە 15 ی ئابی 2018، تەرمی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا و لە شوقەكانی سائیب ستی لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە كە فیشەكێك بەسەریەوە بووە .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و تەرمەكەی گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی .

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتییەكە ناوی( گ ، م ، س ) و لەدایكبووی 1977 ە، لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.