Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:30

سه‌رۆک کۆماری عێراق ساڵڕۆژی له‌ دایکبوونی سه‌رۆک بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌کات

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌موو وێستگه‌كانی خه‌باتدا ئه‌ركی گه‌وره‌ی نیشتمانی كه‌وتۆته‌ سه‌رشان
کوردستان TV
#7
100%

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ په‌یامێكیدا ساڵڕۆژی له‌ دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌كات.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه‌یه‌تی:

برای به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

"به‌بۆنه‌ی یادی هه‌فتاو دوه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌م، له‌رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی ده‌گه‌یه‌نم به‌ ئه‌ندامانی به‌ڕێزی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری پارته‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان كه‌ شانبه‌شانی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تر پێگه‌و قورسایی به‌رچاوی هه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌م یاده‌دا پیرۆزبایی له‌ ساڵرۆژی له‌دایكبوونی به‌ڕێزیشتان ده‌كه‌م كه‌ هاوكاتی یادی دامه‌زراندنی پارتیه‌و خه‌بات و ژیانی ئێوه‌ش ئاوێزانی مێژوی خه‌باتی حزبه‌كه‌تانه‌و به‌شدارن له‌ هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كانی تێكۆشاندا.

پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك چۆن له‌هه‌موو وێستگه‌كانی خه‌باتدا ئه‌ركی گه‌وره‌ی نیشتمانی  كه‌وتۆته‌ سه‌رشان و رۆڵی گرنگی بینیوه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی عێراقی و كوردستانیدا، له‌م قۆناغه‌ ناسكه‌شدا به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌توانێت به‌ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌ نشتمانییه‌كانی تردا رۆڵی گرنگ ببینێت له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و به‌ئاكامگه‌یاندنی هه‌نگاوه‌ گرنگه‌كانی تر كه‌ ده‌ستپێكه‌كه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ناوخۆو ئاشتبونه‌وه‌و ته‌باییه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌كان له‌پێناوی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و هاوڵاتیبون كه‌ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا به‌ مافه‌كانی خۆیان و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان شادبن بێ جیاوازی.

دووباره‌ پیرۆزبێت یادی هه‌فتاو دوه‌مین ساڵڕۆژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێوه‌ش هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتو و سه‌لامه‌ت و له‌شساغ بن".

براتان

د.فوئاد مه‌عسوم

سه‌رۆك كۆمار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.