Erbil 2°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 07:42

شه‌هرامی نازری : تا کۆتا هه‌ناسه‌م به‌رگری له‌کورد بوونى خۆم ده‌که‌م

من هه‌رگیز خیانه‌تم له‌ مڕۆڤایه‌تی و مڕۆڤ بوونی خۆم نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%


من باش ده‌زانم كورد بوونی من وه‌ك فارس بوون و ژاپونی بوون و ئێرانی بوون و ره‌شپێستی،  به‌ ده‌ستی من نه‌بووه‌ و نه‌ شانازییه‌ و نه‌ شه‌رمه‌زاریشه‌ ، ئاساییه‌ و زۆریش ئاساییه‌ ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ مرازییان له‌ بێ مرازی منی كورد دایه‌ و شانازییان له‌ ژێر ده‌ستی و ملكه‌چی مندایه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی سارتێر ده‌ڵێت: ڕوانینی ئه‌وان روانینێكی فاشیستیانه‌یه‌، لێره‌ ئه‌گه‌ر من ده‌ستبه‌رداری پاراستنی ناسنامه‌ و زمان و ماف و كتێبه‌كانم بم ، به‌ڵام من هه‌رگیز خیانه‌تم له‌ مڕۆڤایه‌تی و مڕۆڤ بوونی خۆم نه‌كردووه‌ ، به‌م شێوه‌یه‌ من خزمه‌تی فاشیستانم كردووه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رزترین نیشانه‌ی كوشتنی مرۆڤایه‌تییه‌ و بریاردانه‌ له‌سه‌ر خۆت و چاره‌نووسی خۆت. 
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ تا كۆتا هه‌ناسه‌م به‌رگری له‌ كورد بوونی خۆم ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م روانینه‌ فاشیسته‌ بڕۆخێنم .
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ من به‌ كورد له‌ دایك بوومه‌ به‌م زمان و كلتوره‌ گه‌روره‌ بوومه‌. هه‌موو بیره‌وه‌ری و فیكره‌كانم به‌م زمانه‌یه‌ و زۆریشم خۆش ده‌وێت ، له‌ دونیایی مۆدرێن دا ئه‌م زمانه‌ پێویستی به‌ پشگیری سیاسییه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ كار كردن بۆ ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ كاری سه‌ره‌كی من ده‌بێت. ئه‌مه‌ داواكاری منه‌|، داواكاری مڕۆڤانه‌ی منه‌، مافی هیچ كه‌سێك زه‌وت ناكه‌م و دوژمنی كلتوری كه‌سیش نیم، به‌ڵام ئایا من گه‌ر خۆم ئازاد نه‌كه‌م، ده‌توانم هاوكاری كه‌سانی دیكه‌ بكه‌م؟؟؟؟؟؟!!!!

من خه‌ریكی  مافی خۆم و نه‌هێلانی ژێر ده‌سته‌یی مه‌ جۆری گرنگ نیه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌كانی دی له‌ یه‌ك وڵاتدا بژین یان ئێمه‌ وڵاتی سه‌ربه‌خۆیی خۆمانمان هه‌بێ ئه‌مه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی كورد یان شێوه‌ی مامه‌له‌كردنی میلله‌تانی دیكه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی كورد دا.

من سیقه‌ و باوه‌ری ته‌واوم به‌ دیموكراسی رۆژئاوا و مافی مڕۆڤ و به‌ها جیهانییه‌كان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ومه‌ داوی دوگماتیزمی دا هه‌موو كات خۆم به‌م به‌ها جیهانییانه‌ ده‌پێورم و كنترۆل ده‌كه‌م .

وه‌رگێران/ نه‌سرین مزووری

 

11


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.