Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:53

قائیمقامیه‌ت : ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و گۆشته‌ داده‌گیرێت که‌له‌شه‌قامدا مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت

له‌ڕاگه‌یانداوێكدا
کوردستان TV
100%

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌ رێگری كردن له‌ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكارن به‌ نایاسایی.


گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: بە مەبەستی ڕێگری كردن لە سەربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی لەسەر شەقام وشوێنەگشتییەكانی ناوشاری سلێمانی، لیژنەی سێ دەستیان گرت بەسەر زیاتر له‌ حه‌فتا كیلۆگرام گۆشتی سور لەسەر شەقامی گشتی سلێمانی – تاسڵوجە، كه‌به‌ده‌ر له‌ رێنمایه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌ربڕابوون.


هه‌روه‌ها وتی: به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، پێویسته‌ ئاژه‌ڵ به‌ر له‌سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین پشكنینی بۆ ئه‌نجام بدرێت تا دڵنیا بنه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن و نه‌بونی زیان بۆسه‌ر ته‌‌ندروستی مرۆڤ.


رونیكرده‌وه‌؛ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان و‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌كان سه‌رده‌بڕرێت پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌، خواردنی گۆشته‌كه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات.‌


وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌‌ راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت و ئه‌و كەلوپەلانەی لەپیشه‌كه‌دا بەكارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوبراون.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.