به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركوك فه‌رمانبه‌رێكی وه‌قفی سونی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێندراو به ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه "خزر عومه‌ر مه‌حه‌مه‌د" كه له دایكبووی ساڵی 1977 و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی حه‌ی واستی شاری كه‌ركوكه و پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره گیانی له‌ده‌ستدا.
شایه‌نی باسه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه وه ئه‌وه ده‌یان ڕووداوی هاوشێوه‌یه كه له كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕێندراوه‌كانی تر ڕووبدات و پۆلیسی شاره‌كه‌ش توانای كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه‌ی نییه و بارودۆخی هاوڵاتیان له هه‌موو جومگه‌كانی ژیان ناله‌باره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.