هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێنراوێكدا ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی شه‌ش كیلۆو 50 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری له جۆری شیشه (كریستاڵ) له دوو چالاكی و له دوو شوین و كاتی جیاوازدا ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌ێنراوكه‌دا هاتووه: له‌لایه‌ن به‌شـی مـادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له‌ناوشاری ڕانیه دوو تـۆمه‌تـبار ده‌ستگیركـران كه بـڕی ( 1 كیلۆ گرام )مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری شیشه ( كریستاڵ ) یان پێ بوه‌و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕانیه به پێی مادده‌ی ( 14 ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه و ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له لایه‌ن بنكه‌ی ئاسایشی هه‌ڵشۆ به‌هاوكاری به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كان وبازگه‌ی گڵه‌زه‌رد و (تیمی K9) تیمی سه‌گه‌وانی له بازگه‌ی گڵه‌زه‌رد توانیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن له ئۆتۆمبێلێكدا جۆری ته‌كسی كه بڕٍی ( 550 گرام )مادده‌ی (كریستاڵ)ی هۆشبه‌ریان پێبو، له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر به پێی مادده‌ی ( 14 ی مادده هۆشبه‌ره‌كان) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه‌و ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.