Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:02

له‌ ماوه‌ی 3 ڕۆژى داهاتوو مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌شده‌کرێت

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، له‌ماوه‌ی 3 ڕۆژى داهاتوو مووچه‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێـت كه‌مووچه‌ى مانگی 5 یان وه‌رنه‌گرتووه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند: به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌ ، سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازیشه‌وه‌ مووچه‌ى مانگی 5 وه‌رده‌گرن به‌ر له‌جه‌ژنى قوربان .


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى: پاره‌ى به‌غدا كه‌بڕه‌كه‌ 317 ملیاره‌ گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى دارایی به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 5 .


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.