سوننه‌كان داوا ده‌كه‌ن كۆنتڕۆڵی ئه‌و چه‌كانه بكرێت كه به‌ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌شدی شهعبییهوهیهو له‌هه‌موو شاره‌كانیش به‌دوور بخرێنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئوسامه نوجه‌یفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند: چه‌كێكی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان و هۆزهكانهوهیه، بۆیه پێویسته كۆنتڕۆڵی ئه‌و چه‌كانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت و لهسهربازگهیهك كۆبكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها نوجه‌یفی داوای كرد چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه له هه‌موو شاره‌كانی عێراق دوور بخرێنه‌وه و له شوێنی ئه‌وان ئاسایشی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵییه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن.
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووش نوجه‌یفی گوتی: ده‌مانه‌وێ سه‌رۆك وه‌زیران كه سایه‌تییه‌كی په‌سندكراو بێت و له‌گه‌ڵ هه‌مووان بگونجێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.