Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:23

ده‌رمانخانه‌ی هه‌واری شار له‌ سلێمانی داخرا

به‌نایاسایی كاری كردووه‌‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌ت و به‌ نایاسایی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌رمانخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كان ده‌ڵێت: پێویسته‌ شوێنه‌كانی كاركردن مۆڵه‌تیان هه‌بێت

له‌م باره‌یه‌وه‌ گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ریگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگه‌ و تاقیگه‌ پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌ ده‌رمانخانه‌ی هه‌واری شار مۆڵه‌تی كاركردنی نیه‌ و به‌نایاسایی كاری كردووه‌‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كان ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو كارو پیشه‌یه‌ك پێویسته‌ مۆڵه‌ت له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری تایبه‌ت به‌ پیشه‌كه‌ی وه‌ربگرێت كه‌ بنه‌مای كاركردنه‌كه‌یه‌تی.

هه‌روه‌ها رونیشی كرده‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌، پێویسته‌ مۆڵه‌تی كاركردنی ده‌رمانخانه‌كان به‌پێی یاسا ومه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی وسه‌ندیكای پزیشكانی ده‌رمانسازی، له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، كاركردنی بێ مۆڵه‌ت نایاسایی و رێگه‌ پێنه‌دراوه‌.

گوتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستیه‌وه‌ ده‌رمانخانه‌ی هه‌واری شار داده‌خرێت و رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌ به‌ر.

گۆران قادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌ر شوێنێكی كاركردن مۆڵه‌تی له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ كارو پیشه‌كه‌ی نه‌بێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر، بۆیه‌ پێویسته‌ شوێنی كاركردنه‌كان مۆڵه‌تیان هه‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.