به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای چاودێریكردنی گازینۆو كافتریاكانی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ، زانرا له‌به‌شێك له‌و شوێنانه‌دا قومار ده‌كرێت ، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ گه‌ڕان و پشكنینی گازینۆ و كافتریاكان ده‌ستیپێكرد .
ڕاشیگه‌یاند: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را به هاوكاری هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا ئه‌مشه‌و له گازینۆیه‌كدا 22 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر 1ملیۆن و 630 هه‌زار دیناری عیراقی و 100 دۆلار و بڕێك له مه‌شروبات و پولی قوماردا .
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌ئێستاشدا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراون و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ گه‌ڕان و پشكنین له ته‌واوی گازینۆو كافتریاكانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامییان ده‌بێت و سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.