Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:11

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بودجەیەکی باشمان بۆ دووبارە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەرخانکردووە

شاندێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان كرد
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسی ژووری پرۆسه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوردستان جنرال ئه‌ندرسۆن سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له‌ بارزان كرد و له‌ لایه‌ن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی كران.

ئه‌مرۆ به‌ یاوه‌ری به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور گوێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سیروان بارزانی و به‌رپرسی ژووری پرۆسه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌غدا جنرال رێنفۆرد و به‌رپرسی ژووری پرۆسه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوردستان جنرال ئه‌ندرسۆن سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له‌ بارزان كرد و له‌ لایه‌ن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی كران.

له‌ وته‌یه‌كیدا ژەنەڕاڵ رینفۆرد، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند، لە پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراق بەردەوامدەبن.

گوتیشی: بودجەیەکی باشمان بۆ دووبارە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەرخانکردووە و دەمانەوێت پێشمەرگە ببێتە هێزێك ئاسانتر بتوانێت چەکدارانی داعش تێك بشکێنێت، ھەروەھا لە مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبین.

لای خۆشیه‌وه‌ سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور گوێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی: مه‌شق و راهێنانی هاوپه‌یمان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌و به‌ باشی كاره‌كان به‌رێوه‌دچێت.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانكراوه‌، به‌راستی ئه‌مه‌ دڵخۆشیه‌ بۆ ئێمه‌، ئێمه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ هاوپه‌یمان گرنگی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ن.

شایه‌نی باسه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بودجه‌ی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ندكرد، كه‌ زیاتره‌ له‌ 716 ملیار دۆلار.

له‌ بودجه‌ی به‌رگری ساڵی داهاتوودا بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانكراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكایه‌ بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان‌ و له‌نێویاندا هێزی پێشمه‌رگه‌.

بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئه‌مریكا به‌گه‌وره‌ترین بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌مێژوودا داده‌نرێت، كه‌ به‌وته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له‌ساڵی ئاینده‌دا توانا سه‌ربازییه‌كانیان زۆر زیاتر ده‌كه‌ن له‌ڕابردوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.