راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 10 کەس دەرکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پۆستیان کردووە.
به گوێره‌ی نووسراوێكی نهێنی كه واژۆی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی دژه تیرۆری عێراقی كراوه، زانیاری له باره‌ی چه‌ند چالاكوان و رۆژنامه‌وانێكی كه‌ركووك ئاشكرا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كارییان له‌سه‌ر بكه‌ن.
بە پێی نوسراوێکی پارێزگای کەرکوک کە واژۆی راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوکی لەسەرە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو 10 کەسە چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنووسن لە نەتەوەکانی کورد و عەرەبن.
هەر لە نوسراوەکەدا، پارێزگای کەرکوک داوای لە هێزەکانی دژە تیرۆری عیراقی کردووە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن چونکە لەرێگەی پۆستەکانیانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشێوی دروستدەکەن لە ناو شارەکە.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه تێیدا به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا و پارێزگاری شه‌رعی و هه‌ڵبژێردراوی كه‌ركووكیش لادرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.