Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:22

چه‌ندین کۆمپانیای بیانى بۆ وەبەرھێنان و بازرگانی  ڕوو له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن

گەشەی بازرگانی و ئابووری لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە
کوردستان TV
100%

گەشەی بازرگانی و ئابووری لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تا دێت کۆمپانیا بیانییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و بەشدارییان لە کەرتی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستاندا ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.

سێ وڵات بڕیاریان داوە کۆمپانیاکانیان لە چەند مانگی داھاتوو لە ھەرێمی کوردستان دەست بەکار ببن و وەک سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان دەڵێ: "دوای قۆناغی جەنگ و ئابلۆقەی ئابووریی سەر ھەرێمی کوردستان ئیدی قۆناغی بووژانەوەی ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە.

گەیلان حاجی سەعید بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاشکرا کرد" دوێنێ شاندێکی بازرگانیی ئەڵمانیا سەردانی یەکێتیی ھەناردە و ھاوردەکارانی کوردستانیان کردووە و دڵنیایی دراوەتە ئێمە ئەڵمانیا و کۆمپانیاکانی ھاوکار دەبن بۆ ھەستانەوەی ئابووریی ھەرێمی کوردستان."

ئەو بەرپرسەی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکاران ڕوونی کردەوە" ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو و ساڵانی پێشووتریش گەشەی ئابووری و قەبارەی بازرگانی و وەبەرھێنان زۆر ھەڵکشاوە، لەبەر ئەوەش گەشبینین بە بەرەوپێشڤەچوونی کەرتی ئابووری و بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی دابێت."

گەیلان حاجی سەعید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد" ھەردوو وڵاتی کوێت و ئەڵمانیا لە چەند مانگی کۆتاییی ئەمساڵدا ژمارەیەک کۆمپانیا ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەن و کۆمپانیاکانی ئەو دوو وڵاتە ڕۆڵیان لە ئاوەدانکردنەوە و بەرەوپێشبردنی کەرتە جیاوازەکاندا دەبێت، ھەروەک پێشتر کۆمپانیا سعوودییەکان بەڵێنی کارکردنیان لە ھەرێمی کوردستان دەرکردووە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.