Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:02

وەزارەتی دارایی رێنماییەکی له‌باره‌ى هه‌ژمارکردنى خزمه‌تى سه‌ربازى بۆ فه‌رمانبه‌ران بلاوکرده‌وه‌

خزمەتی سەربازیی ئەو فەرمانبەرانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە لێبڕینی خانەنشینییان نەداوە
کوردستان TV
100%

بە پێی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی، ئاماژە بە چەند رێنماییەكی تازە كراوە بۆ جۆرە خزمەتێكی تایبەت بە فەرمانبەران. 

بەپێی ناوەڕۆكی رێنماییەكە، بێت لەسەر داوایەكی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی خزمەتی سەربازیی ئەو فەرمانبەرانە ئەژمار ناکات کە داوایانکردووە ئەو خزمەتەیان بۆ ئەژمار بکرێت، هەروەها خزمەتی سەربازیی ئەو فەرمانبەرانەش هەڵدەوەشێنێتەوە کە لێبڕینی خانەنشینییان نەداوە.

لە دەقی رێنماییەكە هاتووە"بەهیچ شێوەیەک خزمەتی سەربازیی بۆ ئەو فەرمانبەرانە ئەژمارناکرێت کە داوایانکردووە خزمەتەکەیان بۆ ئەژماربکرێت و، داواشدەکات لەوبارەیەوە هیچ نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران نەکرێت."

ئەوەش دووپاتكراوەتەوە خزمەتی سەربازیی ئەو فەرمانبەرانەش هەڵدەوەشێنێتەوە، کە ساڵی 2006 خزمەتەکەیان بۆ ئەژمارکراوە، و لێبڕینی خانەنشینییان نەداوە، هاتووە"هەر فەرمانبەرێك لە ساڵی 2006وە خزمەتی سەربازی بۆ ئەژمار كرابێت و پارەی لێبڕینی خانەنشینی نەداوە ئەوە خزمەتەكەیان بۆ ئەژمار ناكرێت، چونكە بە پێی یاسای خانەنشینی ناتوانن ئێستا پارەك بدەن بەڵكو پێویستە لە كاتی خۆیدا پارەی لێبڕینی خانەنشینی بدرێت".

وەزارەتی دارایی دووپاتیكردۆتەوە ئەو فەرمانبەرانەی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییان هەبێت و لە ساڵی 2006وە لێبڕینی خانەنشینییان دابێت خزمەتی سەربازییان بۆ هەژمار دەکرێت و لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەوەی ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت خزمەتەكەی هەڵدەوشێتەوە.

پێشووتر ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەران خزمەتی سەربازییان بۆ خراوەتە سەر راژەكانیان، هەم بۆ بەرزكردنەوەی ناونیشانیان هەمیش بۆ مەبەستی خانەنشینی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.