هاوپەیمانێتییەكی سونە بە ناوی (هاوپەیمانی میحوەری نیشتیمانی) لەلایەن شەش لیستی سونی عێراقەوە ڕاگەیەندرا.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌نێوان هه‌ریه‌ك له جه‌مال كه‌ربولی و ئوسامه نوجێفی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبوری و سه‌لیم جبوری و فه‌لاح حه‌سه‌ن زیدان پێكهێنراوه كه سه‌رجه‌میان كه‌سایه‌تیی سوننه‌ن و سه‌ركردایه‌تی ره‌وتێكی سوننی ده‌كه‌ن.
لە راگەیەندراوێكدا ئەو شەش لایەنە ئاشكرایانكردووە، لەپێناو یەكگرتوویی گەل و خاكی عێراق، لەپێناو گەلی مەزن و خزمەتگوزار و خۆشگوزەرانی و خۆشبەختیدا، ئەمڕۆ هاوپەیمانییەكمان بەناوی هاوپەیمانی میحوەری نیشتیمانی ڕاگەیاند.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار كه نه‌ویستوه ناوی بهێنرێت ئاشكرایكردووه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێت و لایه‌ن ئه‌و كه‌سایه‌تییانه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه ناویان هاتووه.
له 4ی ته‌مموزی 2018 سه‌ركرده سوننه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌نێوان حزبه سونییه‌كاندا، له‌وكاته‌دا سه‌ركرده سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه رێكنه‌كه‌وتن، به‌ڵام دواتر گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه به‌هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.