Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:46

کۆمسیۆن: ئامادەکارییەکانیان لەکۆتایدایە بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی كۆمسیۆن و نەتەوە یەكگرتووەكان
کوردستان TV
#7
100%


ئەمرۆ سێ شەممە 14ی ئابی 2018 لەهەولێر، جێگری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق بۆ كاروباری سیاسی سەردانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كرد و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئێمە هاوكاری كۆمسیۆن دەكەین بۆیە ناتوانین لەیەك كاتدا هاوكاری بكەین و چاودێری هەڵبژاردنەكان بكەین.

دوای کۆبوونەوەکەش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا کرا و نوێنەراییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەکاری نیشانداوە بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی ھەرێم.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی لە عێراق، ئەلیس ولبوول ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ تیمەکانی کۆمیسیۆن کۆبوونەتەوە و تەواوی ئامادەکارییەکانیان بینیووە و کۆمیسیۆن ژمارەیەک داواکاریی خستووەتە بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەوانیش بەپێی توانا داواکارییەکان جێبەجێ دەکەن.

لە کۆنگرەکە رۆژنامەوانییەکەدا ئەلیس ولبوول گوتی: ئێمە ناتوانین راستەوخۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکان بکەین بەڵام ھاوکاری کۆمیسیۆن دەکەین و، بە شێوەی ناڕاستەوخۆش چاودێری ھەڵبژاردنەکان دەکەین، داواکارین رێکخراوەکان و دەزگا میدیاییەکان چاودێری کارەکانی کۆمیسیۆن و پرۆسەی ھەڵبژاردن بکەن".

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، هەندرێن محەمەد گوتی: ئامادەکارییەکان بەردەوامن، تۆماری دەنگدەران لە کاتی نوێبوونەوەدایە و، ئێستاش فەرمانبەرانی سەر سندوقەکان دادەمەزرێن و ئامادەکاری لۆجستی بەردەوامە و لە قۆناغای کۆتاییدایە.

لای خۆیشه‌وه‌ هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم سەبارەت بەكۆبوونەوەكە  گوتی: ئەوان لە ئامادەكارییەكان بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و جێگری نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەكۆبوونەوەكە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بەوەی هاوكاری كۆمسیۆن دەكەن.

گوتیشی: تۆماری دەنگدەران ماوەی كەمی ماوە بۆ نوێكردنەوە و داوا لەهاووڵاتیان دەكەین، كە سەردانی ناوەندەكان بكەن و دوای كۆتایی هاتنی ماوەكەش هاوڵاتیان تەنها دەتوانن بچن ناوەكانی خۆیان بدۆزنەوە لەوەی لەكوێ دەنگ دەدەن، هیچ ڕێكارێكی تر ئەنجام نادرێت.

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم گوتیشی: ئامادەكارییەكانیان لەكۆتایدایە بۆ هەڵبژاردن و بۆ دامەزراندنی 42 هەزار كارمەندەكەش لەكارەكانیان بەردەوامن و سەرجەم پێداویستیە لۆجستیەكانیش لەرێگەی كۆمپانیای تایبەت دابین دەكەن، هەروەها  پرۆسەی وردبینی كردن لەناوی كاندیدان لە 95%ی تەواو بووەو بەم زووانە ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت. داواش دەكەن كاندید و لایەنەكان پابەندی رێنماییەكانی كۆمسیۆن بن.

ئالس وولپول، جێگیری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا گوتی: گفتوگۆمان لەبارەی ئامادەكاریەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن كردوە و كۆمسیۆن ژمارەیەك داواكاری هەبووە و ئێمەش بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمانە داواكارییەكان جێبەجێ دەكەین.

لەبارەی چاودێری كردنی هەڵبژاردنیش گوتی، ئێمە هاوكاری كۆمیسیۆن دەكەین، بۆیە ناتوانین چاودێری هەڵبژاردنەكان بكەین، بەڵام بە شێوەی ناڕاستەوخۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان دەكەین و لەڕۆژی دەنگدان ئامادە دەبین. داواش لە ڕێكخراوەكان و دەزگا میدیاییەكان و كونسوڵخانەكان دەكەین چاودێری كارەكانی كۆمیسیۆن و پڕۆسەی هەڵبژاردن بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.