Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:50

پەروەردە ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى لەبارەی وەرگرتنی منداڵ لە باخچەوە بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  منداڵانی لە دایکبووی 1- 1 تا 21 - 1-    بۆ ساڵی خوێندنی 2016 – 2017 و 2017 – 2018 لە هەردوو ئاستی یەکەم و دووەمی باخچەی منداڵان خوێندوویانە، مافی ئەوەیان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 لە پۆلی یه‌كی بنەڕەەتی درێژە بە خوێندن بدەن.


په‌روه‌رده‌ى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو منداڵانەی لە ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 و 2018 – 2019 لە هەردوو ئاستی یەکەم و دووەمی باخچەی منداڵان خوێندوویانە، مافی ئەوەیان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی درێژە بە خوێندن بدەن  و مەرجی ئەو دوو خاڵەی سەرەوە دەبێت منداڵەکە پشتگیری باخچەکەی هەبێت.

په‌روه‌رده‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت  وەرگرتنی منداڵان بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، لە دایکبووی 1-1-2012  تا 31-12-2012  وەردەگیرێت.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.