به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سبه‌ى چوارشه‌ممه 15 ى ئابی 2018 ، مووچه‌ى مانگی 5 ى 2018 ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت .
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستانه ، وه‌زاره‌ته‌كه له‌دابه‌شكردنى مووچه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى دیكه به‌رده‌وامه ، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بڕه پاره‌ی به‌غداش كه‌بڕیاره له‌ڕۆژانى داهاتوو بگات مووچه‌ى ته‌واوی وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى دیكه دابه‌ش ده‌كرێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.