Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:36

ئۆتۆمبێلێک خۆى به‌ به‌ربه‌سته‌کانى به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ریتانیا کێشا

تا ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ڕووداوه‌كه‌ كرده‌وه‌ى تیرۆریستى بێت
ئۆتۆمبێلێك خۆى به‌ به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كێشا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئابى 2018، ئۆتۆمبێلیك خۆی به‌ به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كێشاوه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 2 كه‌س برینداربوون. 

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 به‌ كاتى گرینیج ئۆتۆمبێلێك خۆى كێشا به‌ به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى وڵاتى به‌ریتانیا و دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆى به‌ پاسكیل سواراندا داوه‌ و 2 كه‌سیش برینداربوونه‌ دواتر به‌ ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتن برینداره‌كانیان گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ و هیج مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نییه‌.

پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ست به‌جێ له‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و پۆلیسی به‌ریتانیاش هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ و تا ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ڕووداوه‌كه‌ كرده‌وه‌ى تیرۆریستى بێت. 

هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ شایه‌تحاڵى ڕووداوه‌كه‌ به‌ پۆلیسیان راگه‌یاندووه‌: ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست خۆى كێشاوه‌ به‌ خه‌ڵكى. 

جێى ئاماژه‌یه‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ و پۆلیسى سكوتلاندیارد یه‌كه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تێرۆر گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هێزی پۆلیسیش به‌ هۆشێكى كراوه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ بڵاوه‌یان كردووه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.