ئه‌مڕۆ یادی دوو ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی "مسته‌فا سه‌عید" وێنه‌گری كوردستان تیڤییه و له مه‌ڕاسیمێكدا یادی شه‌هید مسته‌فا سه‌عید كرایه‌وه.
له 14ی ئابی ساڵی 2016 له میحوه‌ری خازر له میانی رووماڵكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش داگیری كردبوون، شه‌هید مسته‌فا سه‌عید فه‌یسه‌ڵ، وێنه‌گری كوردستان تیڤی، به گولله‌ی تیرۆریستانی داعش شه‌هید بوو.
شه‌هید مسته‌فا سه‌عید خاوه‌نى چوار منداڵ بوو و له ماوه‌ى نۆ ساڵ كاركردنى له كوردستان تیڤى وه‌ك وێنه‌گر به‌رده‌وام به دڵسۆزى و ماندوونه‌ناسى كاره‌كانى خۆى ئه‌نجام داوه و له دواى هێرشى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر كوردستان، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش بووه و وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كى میدیا له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانى ڕووماڵى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كردووه و سه‌ره‌نجام رۆژى یه‌كشه‌ممه 14ى 8ى 2016 له میحوه‌رى خازر و له كاتى پێشڕه‌ویى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ڕوومالكردنى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له گوندى قه‌ریه‌ته‌خ به ته‌قه‌ى تیرۆریستانى داعش شه‌هید بوو.
ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر گلكۆكه‌ی له مه‌ڕاسیمێكدا یادی دوو ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی مسته‌فا سه‌عید كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.