Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:46

کاره‌کانی دروستکردنی پردێکی ئاسنین له‌ رێگه‌ی که‌رکووک - هه‌ولێر ده‌ستی پێکردووه‌

ئاسایشی رێگه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ و پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

كاره‌كانی دروستكردنی پردی ئاسنین به‌ مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی هاتوچۆ له‌ نێوان كه‌ركووك- هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌.

به‌ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی هاتوچۆ له‌ نێوان كه‌ركووك و هه‌ولێر، به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌ نێوان به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستكردنی پردێكی ئاسنین.

ktv

ئه‌ركی دروستكردنی رێگه‌ی كه‌ركووك- هه‌ولێر به‌ هاوبه‌شی له‌ نێوان پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبانی كه‌ركووك ده‌بێت و ئه‌ركی كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایشی رێگه‌كه‌ش، به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ و پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.