بولبولی مه‌نده‌لاوی(خورما خۆره) یان( خورمایی ) به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین بولبولی عێراق و داده‌نرێت نزیكه‌ی په‌نجا جۆری ئاواز ده‌خوێنێ، خه‌ریكی له‌ناوچوونه.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی رایگه‌یاندووه: بولبولی مه‌نده‌لاوی به یه‌كێك له به‌ناوبانگرتین بولبوله‌كانی عێراق و جیهان داده‌نرێت و جۆری ئاوازه‌كانی كه ده‌یخوێنێ هه‌ندێك جار ده‌گاته په‌نجا جۆر.
هه‌روه‌ها گوتی: بازاڕی بولبولی مه‌نده‌لاوی نه‌ك هه‌ر ته‌نها له دیاله، به‌ڵكو له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق گه‌رم و گوڕه، هاوكات خه‌ڵكانێكی زۆر له وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك ئیمارات داوای كڕینی ئه‌م جۆره بولبلانه‌یان كردووه.
گوتیشی: له ئێستادا زۆری راوكردنی ئه‌م جۆره باڵنده‌یه، زه‌نگێكه بۆ ئه‌وه‌ی بولبولی مه‌نده‌لاوی تووشی له‌ناوچوون ببنه‌وه، چونكه جاری واهه‌بووه نرخی یه‌ك بولبولی مه‌نده‌لاوی گه‌یشتۆته 500 هه‌زار دینار.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.