Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:33

دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاریی زیاتر لە 10 هەزار منداڵی بێسه‌رپه‌رشت ده‌کات

زیاتر لە 8 ملیۆن و 302 هەزار دۆلار بەسەریاندا دابه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازی بارزانی بڕیاریدا بە دابەشکردنی 8 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی بەسەر زیاتر لە 10 هەزار منداڵی بێسه‌رپه‌رشت له‌ هەرێمی کوردستاندا.

موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگه‌یاند" ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2009 دەستیپێکردووه‌، بە هاوبەشی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، پرۆژەکەش تاوەکو ئێستا بەردەوامەو ئەمڕۆش زیاتر لە 8 ملیۆن و 302 هەزار دۆلار بەسەر 10 هەزار و 738 منداڵی ئازیز دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاند" ئێمە هەوڵمانداوە ئەو پرۆژەیە هێشتا بەرفراوانتر بکەین، لە ساڵی 2011 بە ئامادەبوونی جەنابی کاک مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوانمان کرد، لەوێش ژمارەیەکی دیکە لە منداڵان سوودمەندبوون لەلایەن بەڕێوەبەر و خاوەنی کۆمپانیاکان".

سەرۆکی ڕێکخراوی بارزانی دەشڵێت" 21 هەزار منداڵ، کە لە پرۆژەکانی مانگی سووری ئیماراتی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، مانگی سووری کوەیتی و جارێکیش وڵاتی سعودیە سوودمەند بوونە، بە درێژایی ئەو ماوەیەش 37 ملیار دینار بەسەر ئەو ئازیزانە دابەشکراوە".

موسا ئەحمەد هه‌روه‌ها دەڵێت" ئەو منداڵانانەی کە دایک یان باوکیان بەهۆی کارەساتێکەوە لەدەستداوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چۆن چەترێک بووە بۆ هەموو کەسێک کە پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری هەیە، بۆ ئەوانیش هەوڵدەدات ببێتە ماڵێک لە هەموو روویێکەوە و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابین بکرێت، بە تایبەتیش پێدانی مووچەیەکی مانگانە".

ڕوونیشی کردەوە" لە رۆژانی داهاتوودا لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، لە هەڵەبجەی شەهید، سلێمانی، گەرمیان، کەرکووک، دهۆک و هەولێر پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت، لە میانی ئەو پرۆسەیەش 10 هەزار و 738 منداڵی ئازیز سوودمەند دەبن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.