Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:12

پێنج هاووڵاتی ئێزیدی له‌ ده‌ستی داعش رزگارکران

لە سوریا رزگاریان بووە
کوردستان TV
#7
100%

نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی هاووڵاتیانی ئێزیدی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رزگاركردنی پێنج هاووڵاتی ئێزیدی له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش راگه‌یاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، پێنج هاووڵاتی ئێزیدی لە دەستی چەکدارانی داعش رزگاریان بوو کە دایکێک و چوار منداڵن.

حسێن قائیدی، بەرپرسی نوسینگەی رفێندراوانی ئێزیدی لە دهۆک راگەیاند: ئەو چوار کەسەى ئەمڕۆ لە دەستى داعش لە سوریا رزگاریان بووە ژنێک و چوار منداڵن کە سێ کوڕ و کچێکن.
 
ئەوە لەکاتێکدایە تائێستا 3278 هەزار هاوڵاتی ئێزیدی لەدەستى داعش رزگاریان بووە، له‌ ره‌گه‌زی نێر و مێ، بەڵام هێشتا زیاتر لە سێ هەزار ئێزدیى دیکە کە زۆرینەیان کچ و ژنن نەتوانراوە رزگار بکرێن و چارەنووسیان نادیارە.


لە ئابی 2014 داعش هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی شنگال و کۆمەڵکوژییان بەسەر ئەو شارەدا هێنا و زیاتر لە 6 هەزار کەسیان ڕفاند و هه‌زاران هاووڵاتی ئێزیدی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و 100 هەزاریشیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات کران و زیاتر لە هەزار و 200 کەسیش کوژران و هەموو مەزارگە و شوێنە ئایینییەکانیشیان لەنێو بردن و زیاتر لە 60 گۆڕی بەکۆمەڵیش تا ئێستا دۆزرانەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.