تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 (1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018) لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی سێیەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 (1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018) لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.
وەك لە ڕاگەیاندراوی پێشووی ئەنجومەنی هەرێمی لە ڕێكەوتی 1/8/2018 تایبەت بە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتی دووەمی (دیلۆیت) هاتبوو، بەڵێن درابوو بە برەودان بە ڕاپۆرتەكان لەڕووی زانیارییەوە، هەر بۆیە لەم ڕاپۆرتە نوێیەدا سەرەڕای زانیاری پشتڕاستكردنەوەی داهاتەكان و خستنەڕووی تێكڕای مانگانەی نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، بەشێكی نوێ بۆ ڕاپۆرتی سێیەم زیادكراوە بە ناوی (شیكاری فرۆشتنەكان بۆ پاڵاوگەكانی نەوت و فرۆشتنەكانی ناوخۆ)، و تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕی ناوخۆیی خراوەتەڕوو دوای پشتڕاستكردنەوە.
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز پێشبینی دەكات كە ڕاپۆرتی چوارەمی كۆمپانیای (دیلۆیت) سەبارەت بە ئەنجامی وردبینی و پێداچوونەوە بۆ هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی دووەمی ساڵی 2018 (1ی نیسان تا 30ی حوزەیرانی 2018) لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بڵاوبكرێتەوە.
1- دەتوانن لەم لینكەدا دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن.
2- دەتوانن لەم لینكەدا بە فۆرمی PDF نامیلكەیەكی هاوپێچ بە هەر سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن بۆ ڕوونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.