بەشی پۆلیسی ناوشار - ڕۆژهەڵات – بنكەی پۆلیسی سەیوان 20 تۆمەتبار دەستگیردەكەن، كه پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه، تۆمه‌تباره‌كان فه‌رمان بۆ ده‌ستگیركردنیان ده‌رچووه و دوانیان به‌وه تۆمه‌تبارن كه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیاوازدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووه كه دووان له تۆمه‌تباره‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئابی 2018 ده‌ستگیركراون، پرۆسه‌كه‌ش لەدرێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه كه تایبه‌ته بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كدا هاتووه كه دوو تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دەستگیركراوه كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "دوای ئەوەی ڕۆژی 9ی ئابی 2018، دوو تۆمەتبار هێرشیان كردە سەر كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ كە پاسەوان بووە لە پاركی ئازادی، دوای هەڵاتنی تۆمەتباران توانرا ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیربكرێن، لەئێستادا تۆمەتباران بە پێی ماددەی 230 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی دادوەر راگیراون."
له راگه‌یه‌ندراوی دووه‌مدا هاتووه كه لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەك ، بەشی پۆلیسی ناوشار - ڕۆژهەڵات – بنكەی پۆلیسی سەیوان 20 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .
ده‌شڵێت: "لەئێستادا تۆمەتباران بەبریاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی:( 405-31 ، 396 ، 421 ، 408 ، 456 ، هه‌روه‌ها بەپێی ماددەی 2-6ی تایبه‌ت به خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ) لەیاسای سزادانی عیراقی، بەندن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.