بەهۆی كێشەیەكی خێزانیەوە لەقەزای پێنجوێن كوڕێك دایكی خۆی دەكوژێت
ڕۆژی 12/8/2018، لەقەزای پێنجوێن بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوەو دوای دەمەقاڵێی نێوان دایكو كوڕێك، كوڕەكە دایكی بەسەختی بریندار دەكاتو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمڕۆ 13ی 8 ی 2018 گیانی لەدەستدا.
لەلایەن بنكەی پۆلیسی پێنجوێنەوە پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی بڕیاری دادوەرو بەمادەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
ژنەكە ناوی (ر ، ع، م ) لەدایكبوی ساڵی 1949و دانیشتوی قەزای پێنجوێنە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.