ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12 ى ئابی 2018 ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵی ده‌رمان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌دور بن له‌جۆری ده‌رمانى (Plavix)
كۆنتڕۆڵی ده‌رمان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، جۆری ده‌رمانه‌كه ساخته‌یه و داواش له‌پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ین به‌كاری نه‌هێنن و ژماره‌ی باچه‌که‌ی (batch no: 6A541).
له‌كۆتادا كۆنتڕۆڵی ده‌رمان ڕایده‌گه‌ێنێت دەرمانی Plavix بە ژمارەی باچ ( Batch no: 6A541) لە بازاڕه‌کاندا نەکڕن و تەنیا ئەو دەرمانانە بکڕن کە ستیکەری کوالیتی کۆنترۆڵیان لەسەرە و له کاتی بینینی ئەو دەرمانه‌دا که ئه‌و ژماره باچه‌ی له‌سه‌ره له هەر شوێنێک، ئه‌وا بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگاداربکەنەوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.