لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپهری كوردستان تیڤى کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، لە مانگی 7 ى 2018 لە نەخۆشخانەی فێركاریی نەشتەرگەریی سلێمانی ، ٨٧٢ نەشتەرگەریی جۆراوجۆر بۆ نەخۆشەكان ئەنجام دراوە.
تهندروستى سلێمانى لەبارەی جۆری نەشتەرگەرییەکان ڕایدهگهێنێت ، ١٠ نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و ڕان و ١٣ نەشتەرگەریی لابردنی وەرەمی مەمك و ٦٩ نەشتەرگەریی لابردنی زراو و ٢٨ نەشتەرگەریی لابردنی بەردی زراو بەنازور و ٥ نەشتەرگەری لابردنی گورچیلە ئهنجامدراوه
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه ، ھەر لەو ماوەیەدا ٢٤٦ حاڵەتی شكاندنی بەردی گورچیلە و ٣٩٥ نازوری گەدە و كۆڵۆن و گورچیلە و نازوری جۆاروجۆری دیكە كراوە، لەگەڵ ئەنجامدانی ١٦٥ سی تی سكان و ٧٩٠ تیشك و ٣٩٠ سۆنار و ١٢ هەزار و ٣٩ پشكنینی تاقیگەیی.
لهكۆتادا تهندروستى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لە مانگی ڕابردوودا ١٠ هەزارو ١٩ نەخۆش داخڵی ناو نەخۆشخانەكە كراون ، چارەسەر و خزمەتگوزاری تەندروستی یان پێشكەش كراوە
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.