ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى شه‌هیدانى كوردستان بۆ سه‌ر لیستى مووچه‌ى به‌غدا ده‌نوسێت و ڕایده‌گه‌ێنێت غه‌در له‌شه‌هیدان مه‌كه‌ن ، زیاتر له‌١٠٠ ساڵهگهلی كوردستان له‌باشور بۆ ئازادی تێ ده‌كۆشێت، له‌و ڕێگایهههزاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان گیانیان به‌خشیووه ، بۆیهناوی شەھید و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ناوی كوردستان ههمیشهپێكهوهبوون و له‌یه‌كتری جیا نه‌بوونه‌ته‌وه.
لهبهشێكى دیكه‌ى نووسینهكهى د.ئاراس حه‌سۆ میرخان ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌داخه‌وه كهدهبیستم گوایه بڕیاره موچه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بخرێته‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی عێراق ، من ئه‌م بریارهبهغهدرێكی مه‌زن ده‌زانم به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه‌ی گیانیان بۆ كوردستان به‌خشیووه.
لهكۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م كاره به‌هه‌ر بیانوویێك بێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قارهمانانهههستێكی ناخۆشه، ئهمانهشههیدی كوردستانن و ده‌بێ هێمای گه‌وره‌یی و شانازی بن بۆ كوردستان. ئهمانهشههیدی عێراق نین به‌ڵكو شه‌هیدی ده‌ستی عێراقن. با هه‌ر له‌كوردستان بمێننه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.