ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایده‌گه‌ێنێت ، هه‌موو هه‌وڵێكى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئه‌وه‌یه كاره‌بای زیاتر بده‌ین به‌هاوڵاتیان له‌م مانگه‌دا به‌جیاواز له‌مانگی پێشوو ، ئومێد محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند بۆ ئه‌م مانگه كاتژمێرێك زیاتر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان، بەپێی ئەو به‌رنامه‌ی دانراوه ، 12-13 كاتژمێر كارەبا لە شەوو رۆژێكدا دەدرێتە هاوڵاتیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى كۆنتڕۆڵى كاره‌بای هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند ، هه‌وڵى ته‌واو ده‌ده‌ن له‌ڕۆژانى جه‌ژن بڕه كاره‌بایه‌كى باش بده‌ن به‌هاوڵاتیان ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆنەیەكی كۆمەڵایەتی و ئاینییەو زۆرینەی هاوڵاتیان گرنگی پێدەدەن، بۆیه له‌پلاندایه زۆرترین بڕه كاره‌بای نیشتیمانى له‌جه‌ژندا بدرێت به‌هاوڵاتیان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.