سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ئاشكرایدەكات وەزارەتی دارایی بەڵێنی پێداون كە چیتر موچەی توێژی كەمئەندامان دواناكەوێت و گوتیشی: سبەی(دووشەممە) موچەی ئەو توێژە دابەش دەكرێت.
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپهری كوردستان تیڤی كەوتوە رایگەیاند هەر ئێستا لەوەزارەتی داراییەوە پێیان راگەیاندووە كە وەزارەتەكەیان و وەزیری داراییش لەسەر بەڵێنەكەی خۆیانن و چیتر موچەی توێژی كەمئەندامان دواناكەوێت.
ئاشكراشیكردوەسبەی دوشەممە 8/13 موچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.
سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان گوتشی: هیچ كەمئەندامێك موچەی نەبڕاوە و داوای لێكردوون سبەی هەمووان بچن بۆ وەرگرتنی موچەكەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.