چەکدارانی داعش لە چەند هێرشێکیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شعبی، ژمارهیهك سەرباز و چەکداری حەشدی شهعبیان كوشت.
بەگوێرەی ههواڵی پێگهی ئەعماقی سەر بە داعش، لە رێگەی بۆمبی لكێندراو به كاروانهكانی هێزهكانی حهشدی شهعبی تهقیوهتهوه لە نزیک گوندی جەمسە لە باکووری شاری شرگات، سێ چەکداری حەشد برینداربوون.
پێگهكه بڵاویشیكردووهتهوه: لە گوندی خەزران، دەستڕێژی گوللـە لە چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی کراوە و بەهۆیەوە، حەوت چەکدار کوژرا و برینداربوون.
ئهوهشی وتووه: هەمەرێکی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی لە گوندی هەرارە لە باشووری حەمام عەلیل کراوەتەوە ئامانج، لە ئەنجامدا، ئامر سرییەک کوژراوە و پاسەوانەکەشی بە سەختی بریندار بووه.
داعش راشیگهیاندووه: لە گوندی سەف توس، لە رێگای بۆمبی چێندراو، دوو چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی کووشتووە.
لە چەند ناوچەیەکی عیراق، داعش دەستی بە چالاکی کردۆتەوە و لە هەندێک ناوچەش، مەترسی تەواویان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.